ئاسایشی ناوخۆ هۆشداری دەداتە دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسوود: "دوورکەونەوە"

ئاسایشی ناوخۆ هۆشداری دەداتە دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسوود:

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەلەب هۆشدارییەک دەداتە دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسوود کە کوردنشینە.

فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەلەب لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ 14ی تشرینی یەکەمی 2026، لە کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ تا 4:00ی پاشنیوەڕۆ، تیمەکانی ئەندازیاری پاشماوەی شەڕ لە ناوچەی سەکەن شەبابی پاک دەکەنەوە، هاوکات هۆشداریی دا بە دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مقسوود و گەڕەکەکانی دەوروبەری کە لەم کاتە دیاریکراوەدا لە ناوچەی سەکەن شەبابی دوور بکەونەوە.