تەرمی منداڵێک لە بیرێک لە تیل حەمیس دەرهێنرا

تەرمی منداڵێک لە بیرێک لە تیل حەمیس دەرهێنرا

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

ئەمڕۆ تەرمی منداڵێک کە کەوتبووە ناو بیرێکەوە لە تل حەمیس، لە دەوروبەری قامیشلۆ، دەرهێنرا.

بەرگری شارستانی سووریا ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە 10 کاتژمێر هەوڵی تیمەکانی بەرگری بۆ ڕزگارکردنی ئەو منداڵەی کە کەوتە ناو بیرێکەوە لە ناوچەی ئومەییە لە دەوروبەری تل حەمیس، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە بیرەکە دەرهێنرایەوە.

تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕایانگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، منداڵەکە لە قوڵایی نزیکەی 60 مەتر لەناو بیرەکەدا گیری خواردووە.