ئەوانەی بەرپرسیارن لە پێشێلکارییەکانی ڕووداوەکانی کەناری سوریا سزا دراون
وڵات تیڤی ـ هەولێر
ژمارەیەک تۆمەتبار لە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریا سزایان بەسەردا سەپێندرا.
ئەمڕۆ لە دادگای تاوانی سەربازی لە شاری حەلەب، دانیشتنێکی سزادان بۆ ژمارەیەک تۆمەتبار لە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی بەڕێوەچوو.
دادگا سزای لەسێدارەدانی بەسەر ئەندامێکی وەزارەتی بەرگریدا سەپاند بە دوو تۆمەت، سزای 20 ساڵ زیندانی بەسەر ئەندامێکدا سەپاند بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، جێگرێکیش بە دوو ساڵ زیندانیکردن بە تۆمەتی ئەشکەنجەدان، هاوکات دوو کەسی دیکەش بێتاوانی دەرکرد.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا، چوار تۆمەتبار سزادرابوون، یەکێکیان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
لە مانگی تەمموزی 2025 لیژنەی لێکۆڵینەوەی نیشتمانی بۆ ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریا ڕاپۆرتەکەی بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە 563 گومانلێکراو لە پێشێلکارییەکاندا هەبوون، 1426 هاوڵاتی مەدەنی و 238 ئەندامی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی سووریاش لە ڕووداوەکانی کەناراوەکان کوژراون.