لە شاری حەسەکە خۆپیشاندان دەستیپێکرد و هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکرد

لە شاری حەسەکە خۆپیشاندان دەستیپێکرد و هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکرد

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

جارێکی دیکە لە شاری حەسەکە خۆپیشاندان دەستیپێکرد و هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکرد.

ئەمڕۆ لە گەڕەکی خوێران خۆپیشاندانێک دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران بەرەو گۆڕەپانی ئاشتی ڕۆیشتن، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڵاوەیان پێکرد و ڕێگاکانی بەرەو گەڕەکی خوێرانیان داخست و داوایان لە خەڵک کرد خۆپیشاندانەکەیان لەناو گەڕەکەکەدا ئەنجامبدەن.

خۆپیشاندەران دەڵێن، داواکارییەکەیان "کۆنتڕۆڵکردنی چەک و دەستەبەرکردنی ئاسایشە".

ڕۆژی هەینی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی شاری حەسەکە پێکدادان ڕوویدا. بەگوێرەی سەرچاوەکانی وڵات تیڤی، لەئەنجامی پێکدادانەکان هیچ کەسێک بریندار نەبووە، بەڵام هەندێک زیان بە دوکان و ماڵەکانی نزیک شوێنەکانی خۆپیشاندان کەوتووە.