شەیبانی لە ڕیازەوە: ئاسایشی سعودیە پەیوەستە بە ئاسایشی سووریاوە
وڵات تیڤی ـ هەولێر
وەزیرانی دەرەوەی سووریا و سعودیە تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کرد و وەزیری سووریاش باسی لەوە کرد کە ئاسایشی سعودیە وەک ئاسایشی سووریایە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە لە ڕیاز کۆبوونەوە.
لە دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کراوە و شەیبانی جەختی لە پشتیوانی سووریا بۆ سعودیە کردەوە لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر دامەزراوە مەدەنییەکان و وتی: ئاسایشی سعودیە پەیوەستە بە ئاسایشی سووریا و ناوچەکە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری کردووە.