دەوروبەری دیمەشق.. ئەندامانی شانەیەکی داعش دەستگیرکران
وڵات تیڤی ـ هەولێر
ئاسایشی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند، پیلانێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە دەوروبەری دیمەشق پووچەڵکرایەوە.
ئاسایشی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەواڵگری گشتی بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، پیلانی بە ئامانجگرتنی دەوریەیەکی پۆلیس لە دەوروبەری دیمەشق پووچەڵکردەوە، کە شانەیەکی تیرۆریستانی داعش خۆیان بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە ئامادە کردبوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون و دەست بەسەر بۆمبێکیشدا گیراوە کە ئامادەبوو بتەقێتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە دەستگیرکراوەکان بەمەبەستی ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی پیلانەکە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست.