ماوەی دوو ڕۆژە کارەبای سەرێ کانی و ناوچەکانی دەوروبەری بڕاوە
وڵات تیڤی ـ هەولێر
ماوەی دوو ڕۆژە کارەبای سەرێ کانی و ناوچەکانی دەوروبەری بڕاوە.
بەڕێوبەرایەتی سەرێ کانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوو ڕۆژ لەمەوبەر هەورەبروسکە بەر هێڵی سەرەکی گواستنەوەی کارەبای سەرێ کانی کەوتووە و لە ئەنجامدا هێڵەکە لەکارکەوتووە و کارەبای شار و ناوچەکانی دەوروبەری پچڕاوە.
هەروەها ڕایگەیاند، هەوڵی بەردەوام دەدەن بۆ نۆژەنکردنەوەی هێڵەکە و گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ ناوچەکە.
بەڕێوبەرایەتی سەرێ کانی ڕایگەیاند، سەرەڕای پچڕانی کارەبا، نانەواخانەکانی ناوچەکە بەردەوامن لە کارکردن و هیچ کاریگەرییەک لەسەر دابینکردنی نان و پێداویستییەکانی دیکە بۆ هاووڵاتیان نییە.