شەیبانی بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە بەغدا دەکات

شەیبانی بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە بەغدا دەکات

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

وەزیری دەرەوەی سووریا گەیشتە بەغدا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ڕێکخستنی هاوکاری ئیسلامی.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، ئەسعەد شەیبانی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق بۆ بەشداریکردن لە 52یەمین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی وڵاتانی هاوکاری ئیسلامی.

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ئەمڕۆ بە بەشداری 55 وڵات دەستی پێکرد و تا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بەردەوامە.

لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی پشتیوانی و ئاشتی و گەشەپێدان لە ناوچەکەدا تاوتوێ دەکرێت، لەوانەش دۆخی سووریا.