کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ جارێکی دیکە ڕیکۆرد دەشکێنێت.. ئەمجارەیان لە یوتیوب
وڵات تیڤی - هەولێر
لە دەستکەوتێکدا کە ڕەنگدانەوەی کاریگەرییە گەورەکەی و جەماوەری بەرفراوانی خۆیەتی، ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی ڕیکۆردێکی نوێ لە پلاتفۆرمی یوتیوب بشکێنێت. ژمارەی بەشداربووانی کەناڵە تایبەتەکەی تەنیا لە ماوەی یەک ڕۆژدا گەیشتە 10 ملیۆن کەس، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی ئەو پلاتفۆرمە.
* کردنەوەی کەناڵی “UR Cristiano” لە یوتیوب
ڕۆناڵدۆ کەناڵە نوێیەکەی لە یوتیوب بەناوی "UR CRISTIANO" کردەوە، کە ئامانج لێی خستنەڕووی ژیانی تایبەتی و پیشەگەرانەی خۆیەتی. بەم هەنگاوە، کەناڵەکە تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا دوای دەستپێکردنی زیاتر لە 30 ملیۆن بەشداربووی بۆ خۆی ڕاکێشا، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە و پێگەی ڕۆناڵدۆ بەهێزتر دەکات وەک یەکێک لە وەرزشوانان کە زۆرترین شوێنکەوتووی لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیادا هەیە.
A present for my family ❤️ Thank you to all the SIUUUbscribers! ➡️ https://t.co/d6RaDnAgEW pic.twitter.com/keWtHU64d7
— Cristiano Ronaldo (@Cristiano) August 21, 2024
*ڕۆناڵدۆ منداڵەکانی بە قەڵغانی زێڕینی یوتیوب سەرسام دەکات
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەشێوەیەکی تایبەت ڕێزی لە دەستکەوتە نوێیەکەی گرت، چونکە منداڵەکانی بە “قەڵغانی زێڕینی یوتیوب” سەرسام بوون، کە بەهۆی ئەوەی کەناڵەکەی گەیشتە 10 ملیۆن بەشداربوو بەدەستی هێنا. ئەم ساتەوەختەی نێوان ڕۆناڵدۆ و منداڵەکانی، سەرکەوتنێکی دیکەی بۆ دەستکەوتە دیجیتاڵییەکەی زیاتر کرد.
*ڕۆناڵدۆ زۆرترین فۆڵۆوەرسی هەیە لە ئینستاگرام
جگە لە یوتیوب، ڕۆناڵدۆ بە زۆرترین فۆڵۆوەرسیشی هەیە
لە ئینستاگرام، زیاتر لە 636 ملیۆن کەس فۆڵۆویان کردووە. جگە لەوەش خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین لایک و کۆمێنتە لەسەر پلاتفۆرمەکە، ئەوکاتەی کۆمێنتەکەی پیرۆزبایی لە کیلیان مباپێ کرد بەبۆنەی گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا زیاتر لە شەش ملیۆن لایکی بۆ هات.
*ریکۆردەکانی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
ئەم دەستکەوتە دیجیتاڵییە یەکێکە لەو ژمارە پێوانە زۆرانەی کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەدەستی هێناوە. بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی بەریتانی، ڕۆناڵدۆ لە ژیانی تۆپی پێیدا لەگەڵ یانەکان و هەڵبژاردەکان زیاتر لە 890 گۆڵی فەرمی تۆمارکردووە، بەمەش بووەتە باشترین گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێ.
*دەستکەوتە نێودەوڵەتییەکانی ڕۆناڵدۆ
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ڕۆناڵدۆ خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین یاریی نێودەوڵەتییە کە یاریزانێکی تۆپی پێ ئەنجامی بدات، بە 212 یاری، هەروەها 130 گۆڵی نێودەوڵەتی تۆمارکردووە، بەمەش بووەتە خاوەنی زۆرترین گۆڵی نێودەوڵەتیی یاریزانانی پیاو. جگە لەوەش ڕۆناڵدۆ خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین هاتریکی یاریزانێکی نێودەوڵەتییە و لە سەرجەم یارییە فەرمییەکان 66 هاتریکی تۆمارکردووە.
بەم دەستکەوتانە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ جارێکی دیکە پێگەی خۆی وەک یەکێک لە وەرزشوانە دیارەکانی مێژوو پشتڕاست دەکاتەوە، چ لەناو یاریگا و چ لە دەرەوەی یاریگا.