نێچیرڤان بارزانی: ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنقەرە دەکەم
وڵات تیڤی - هەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرە دەکات کە کارگەیەکی پیشەسازیی چەکی کردبووە ئامانج.
نێچیرڤان بارزانی، لەسەر لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی X، پەیامێکی ئیدانەی سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرە بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیدا بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی کرد و هاوسۆزی خۆی بۆ خانەوادەی قوربانیان دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.
سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا گوتی، "هاوسۆز و پاڵپشتی گەلی تورکیا و حکومەتەکەی دەبین لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان".
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ی تشرینی یەکەمی 2024، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کارگەی پیشەسازیی چەک (TASUS)، دووچاری هێرشێکی خۆکوژی و چەکداری بوویەوە کە بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 14ی دیکەش برینداربوون.