ئەرکی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ قورسە

ئەرکی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ قورسە

وڵات تیڤی - هەولێر

رۆژی دووشەممە، 2024-12-18، دوای ئەنجامدانی تیروپشکی یارییەکانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە شاری نیۆنی سویسرا، لەم قۆناغەدا چەندین یاریی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت.

بەپێی یاساکانی پاڵەوانێتییەکە دەبێت تیروپشکەکە بەجۆرێک رێک بخرێت کە نابێت هیچ دوو یانەیەکی هەمان وڵات لە قۆناغی 16 رووبەڕووی یەک ببنەوە.

•    ئەنجامی تیروپشکی یارییەکانی قۆناغی 16:

•    لایپزیگ - ریال مەدرید
•    کۆپن هاگن - مانچێستەر سیتی
•    پاریس سانت جێرمان - ریال سۆسیداد
•    لازیۆ - بایرن میونشن
•    ئینتەر میلان - ئەتلێتیکۆ مەدرید
•    ئایندهۆڤن - بروسیا دۆرتمۆند
•    پۆرتۆ - ئەرسناڵ
•    ناپۆلی - بارسێلۆنا

یەکەم یاریی قۆناغی شازدە 13ی مانگی شوبات، لەنێوان لایپزیگ و ریال مەدرید کاتژمێر 11ی شەو بە کاتی هەولێر، لەنێو یاریگەی (رێد بووڵ ئارینا)ی یاریگەی لایپزیگ بەڕێوە دەچێت.