عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند
وڵات تیڤی - هەولێر
مه‌نسوور جیهانی ـ "عه‌باس غه‌زالی" که‌سایه‌تیی چالاکی فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی گۆرانیبێژی هه‌رمانی کورد مامۆستا "ئیبراهیم قادری" جه‌ختی کرده‌وه، چریکەی دەنگە شادیهێنەرەکەی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بلیمه‌ته، جێی پێزانینە.
عه‌باس غه‌زالی، که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامی به‌رچاو و ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان و نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا بەبۆنه‌ی کۆچی دوایی گۆرانیبێژی "ئیبراهیم قادری" نووسیوییه‌تی: وێڕای سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزی کاک برایمی قادری و خەڵکی هونه‌رپه‌روه‌ری مەهاباد و موکریان؛ سەرەخۆشی لە هەموو کوردستان، بە تایبەتی هونەرمەندان و خەمخۆرانی زمان و مۆسیقای به‌نرخی کوردیی دەکەین.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە “برایمی قادری بە تاقەسوار، خزمەتێکی هه‌رمان، بێوێنه و مەزنی بە زمانی کوردی و خەڵکی کوردستان کردووە. قافڵەیەک لە وشە و ئەدەبیاتی ڕەسەنی کوردی پاراست و گەیاندییە نەوەی تازە و به‌داخه‌وه جێی هێشتین، بە تایبەتی لەو کاتە ناخۆشانەی کە تەمی خەم بە سەر وڵات‌دا دەکشا”.
عه‌باس غه‌زالی ئاماژەی بەەش دا کە ئەو بە دەنگە خۆش و دڵڕفێنه‌که‌ی وشە ڕەسەنەکانی شادی و ورەی ڕژاندۆتەوە ناو ڕەگی کۆمەڵگە، بۆیە جگە لەوەی چریکەی دەنگە شادیهێنەرەکەی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بلیمه‌ته جێی پێزانینە، سەرکەوتنی ئەرکە مێژووییەکەشی زۆر جێی شانازییە و ڕۆحیان وەک دەنگیان شاد بێت.