خانمە یاریزانێکی کورد بەشێکە لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی سووریا لە پاڵەوانێتیی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا

خانمە یاریزانێکی کورد بەشێکە لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی سووریا لە پاڵەوانێتیی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا

وڵات تیڤی - هەولێر

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2024، شاندی تیپی تۆپی پێی لاوانی سووریا بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیی لاوانی ئافرەتانی ڕۆژئاوای ئاسیا چوونە وڵاتی ئوردن، بەو پێیەی بڕیارە پاڵەوانێتییەکە لە 28 ئەم مانگەوە لە ئوردن دەستپێبکات تا 6ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.

خوناڤ حوسێن، یاریزانی یانەی وەرزشیی هیلالە و پێشتریش له یانەی عامودا بووه ، ئێستا وەک بەشێک لەشاندی هەڵبژاردەی سووریا بۆ به شداریکردن له پاڵەوانێتییەکەدا لە ئوردنە و شەممەی داهاتووش یەکەم یارییان بەرامبەر هەڵبژاردەی لوبنانە.

ئەو یاریزانە ناوی خوناڤ حوسێنە و لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا چەندین نازناوی بەدەستهێناوە و چەندین ڕێزلێنانی وەرگرتووە، بەم دواییە پەیوەندی بە یانەی وەرزشی هیلالەوە کردووە لە شاری قامیشلۆ.

پاڵەوانێتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئافرەتانی ڕۆژئاوای ئاسیا پێشبڕکێیەکی تۆپی پێیە لەسەر ئاستی ئافرەتان و یەکەم پاڵەوانێتیش لە ساڵی 2005 بەڕێوەچوو، دوایین پاڵەوانێتییەکەش لە ساڵی 2022 بوو.