بەڵگەنامە نوێیەکان "هەزار کوژراو" لە زیندانەکانی ئەسەد ئاشکرا دەکەن

بەڵگەنامە نوێیەکان

وڵات تیڤی - هەولێر

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، بەڵگەنامە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە "هەزار سووری لەژێر ئەشکەنجە و کەمتەرخەمیی پزیشکیدا لە زیندانەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەددا کوژراون"، لە کاتێکدا هاووڵاتیان بە دوای زانینی چارەنووسی کەسوکارەکانیانەوە دەگەڕێن.

ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوە دا، ڕۆژی شەممە 28ی کانوونی یەکەمی 2024 کە بەڵگەنامەکان "فەرمین و لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن دەرهێنراون و بەڵگەن لەسەر ڕادەی ئەو تاوانە ترسناک و پێشێلکارییە قورسانەی کە دەستگیرکراوەکان تووشی بوون."

هەروەها ڕاشیگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەژێر ئەشکەنجەدا لە ناو گرتووخانە ئەمنییەکانی ڕژێمی سوریادا گیانیان لەدەستداوە بەڵگەی لی تۆمار کراوە کە “لە سەرەتای ساڵی 2024 گەیشتووەتە نزیکەی 10 هەزار و 939 کەس کە چالاکوانی سیاسی، قوتابیی زانکۆ، نووسەر، ئەندازیار، هاووڵاتی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکی و هاووڵاتی تەرابلوس و ئەفسەری هەڵهاتوویان لەخۆ گرتووە."

لە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی سووریاوە لە ساڵی 2011ەوە، ڕوانگەی سووری گیانلەدەستدانی 59 هەزار و 725 کەسی لە ناو ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا بە بەڵگە کردووە، لە کۆی زیاتر لە 105 هەزار کەس کە ڕوانگەی سووری دەیزانی لەناو ئەو زیندانانەدا گیانیان لەدەست داوە.