ڕۆژئاوای کوردستان.. بەهۆی کەمیی بارانەوە زەوییە کشتوکاڵییەکان بەرەو وشکبوون دەچن
وڵات تیڤی - هەولێر
بەهۆی کەمیی بارانبارین جووتیارانی ڕۆژئاوای کوردستان دەست دەکەن بە ئاودێریکردنی کێڵگەکانیان، ئەوانەشی کە بیریان نییە هیچ ڕێگەچارەیەکیان نییە.
ڕێژەی وشکەساڵی ناوچەکە نزیکەی 70%یە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕێژەی بارانبارین لە وەرزی زستاندا نزیکەی 500 ملم بووە، بەڵام ئەمساڵ و تا ئێستا ڕێژەی بارانبارین تەنها گەیشتووەتە 50 ملم.
*زەوییەکان وشک دەبن
ئەو جووتیارانەی زوو کێڵگەکانیان چاندووە و دەستیان بە بیری ئاو گەیشتووە، دەستیان کردووە بە ئاودێری بەروبوومەکانیان بۆ ئەوەی لە وشکبوونەوە ڕزگاریان بێت.
جووتیار سۆفی سۆفی کە خەڵکی دێریکی ڕۆژئاوای کوردستانە، بە وڵات تیڤی ڕاگەیاند: "بەهۆی کەمی باران، کێڵگەکان وشک دەبنەوە و ئەگەر باران نەبارێت، جووتیاران زیانی گەورەیان بەردەکەوێت."
سۆفی دەڵێت: هەموو کەسێک بیری نییە، تەنیا 10%ی جووتیاران بیریان هەیە و ئەوانی دیکە پشت بە باران دەبەستن.